دەستبەسەر کراوی کورد “ئیدریس فەقیهی” دوای ٢٠ مانگ دەستبەسەر کردنی چارەنووسی نادیارە

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،بەندکراوی سیاسی کورد “ئیدریس فەقیهی” دوای ٢٠ مانگ لە دەستبەسەر کرانی چارەنووسی نادیارە.

دایکی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە دوای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ لای ناوەندە ئەمنییەکان دەڵێت تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون لە چارەنووسی”ئیدریس فەقیهی”لە بەردەست دا نییە.

“ئیدریس فەقیهی “خەڵکی شاری سنە کە لەو پێکدادانی  کە رۆژی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە ناچەی بۆکان ڕویدا بوو و لە لایەن  هێزە کانی سپای پاسداران بە برینداری دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ناسراو بە “حەوتی تیر”لە ورمێ کراوبوو دوایی تێپەڕبوونی ٢٠ مانگ لە دەستبەسەر کرانی بە بی بوونی مافی چاوپێکەوتنی لە گەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر تا ئێستا هیچ زانییارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی لە لایەن هیزەکانی سپای پاسداران نەخراوەە بەردەست.