دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە

خۆڕاگری: هادی جامێعی و ئەبووبەکر خاتەمی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایە ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲٦ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، هادی جامێعی و ئەبووبەکر خاتەمی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێویەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەو دوو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

وێنە: ئەبووبەکر ئێراندووست.