بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە درێژەی دەسبەسەرکردنەکانی ڕێژیم لە شنۆ، هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی مەتین چووپانی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲٦ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری شنۆ شەپۆلێکی دەسبەسەرکردیان دەست پێکردووە و متین چووپانی، هاووڵاتییەکی دیکەش ئەو شارەیە کە بەبوو بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە ناوەندی داگیرکەرەکانی ڕێژیمیش وەکوو پیشەی هەموو جارێک خۆیان لە وڵامدانەوە بە بنەماڵەکەی گێل کردووە