هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بانە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕەزا عەلایی، دەرهێنەری خەڵکی بانە پاش نزیکەی ٣مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕەزا عەلایی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری بانە و دەرهێنەر و فیلمساز، پاش ٣مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کرد و  ئەوکات تا ماوەیەک گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی بۆکانیان کرد.