دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئومێد موقەدەس، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز، هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی “ئومێد موقەدەس” هاووڵاتیی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی ئەو شارە و بە شێوەی توندوتیژی دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئومێد موقەس، لە شاری سەقز دووکانی دووکانی چاپەمەنی هەیە و کاروباری تایپ و نووسین دەکا کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، بەجلی مەدەنی و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەری و دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار، هەروەها تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.