خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی چوار شەممە ١٠١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئەرسەلان فەتاحی و سامان سەفەری” پەیروی ئایینی یارسان خەڵکی شاری جوانرۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە.
شایانی باسە کە ئەرسەلان فەتاحی پاش چەند ساعەت ڕاگرتن و لێپرسینەوە ئازاد کراوە،
تا ئێستا لە سەر هۆكاری دەستبەسەركردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی “سامان سەفەری” هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.