خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “محەیدین خالیدیان” خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە.
هێزە ئەمنییەکان شاری سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو هێندێک کەل وپەلی شەخسی خۆیی و بنەماڵەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە،شایانی باسە کە ناوبراو کچێکی لە ناو ڕیزەکانی پژاک بە بۆردوومانی دەوڵەتی تورکییە گیانی لەدەست داوە.
تا ئێستا لە سەر هۆكاری دەستبەسەركردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.