خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ڕەحمان ڕەحیم پوور” بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە.
هێزە ئەمنییەکان شاری سەقز هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو دەستیان بەسەر مۆبایلی خویی و بنەماڵەکەی داگرتووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
هەروەها ڕەحمان ڕەحیم پوور بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١٠مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرابوو دوای تەواو بوونی حوکمەکەی ئازار کرابوو..
تا ئێستا لە سەر هۆكاری دەستبەسەركردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.