خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی” خالید مەحموودی” دوای تێپەڕینی زیاتر لە چل ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی چارەنووسی ناڕوونە،تەنانەت بەدوادا چوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاراد بوون لە تەندرووستی کورەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
“خالید مەحموودی” ڕۆژی ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە. و ئێستا لە بەندیخانەی دیزل ئاوای کرماشان بەسەر دەبات.