خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری دیولان بە ناوەکانی” چیاکۆ محەممەدی کوری ئەمجەد” ئەرسەلان حوسێن پەناهی خەڵکی قوورووچای سەرت بە دێولان” سەلاح عیزەتی خەڵکی بڵواناوای سەر بە دێولان ” سوهەیلا مەتاعی “بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.