باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد بۆجێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی پیرانشار، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ساڵ و ٦مانگ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، باپیر بەرزە، خەڵکی گوندی “چیانە”ـی سەر بە شاری پیرانشار، پاش ئەوەیکە لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە بانگ کراوە، هەرلەوێ دەسبەسەر و ڕەوانەی بەیدیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا و هەروەها ناوبراو کۆتاجار لە درێژەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی شۆڕشی ژینا دەسبەسەر کرا.

باۆیر بەرزە، پێشتر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار دەسبەسەر کراو و هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.