مەهاباد: سامان غەزالی حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەندکراوی سیاسی پێشوو، چالاکێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی”سامان غەزالی” کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری مەهاباد لە ٣ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو،لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حووکمە سامان غەزالی بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژ کۆماری ئیسلامی بە ٨ ساڵ بەند کران و ١ساڵ بیبەری کردن لە کاری ڕۆژنامەوانی مەحکووم کراوە.

سامان غەزالی دوای گواستنەوەی بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی سپا  دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی بە بارمتە ئازاد کرابوو.