ئاودانان : دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی

  خۆڕاگری : ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی  لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری ئاودانان بە ناوەکانی “عەلی ڕەزا حوسێینی تەمەن٢٠ ساڵە”محەممەد مێهدی محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵە”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێونێکی نادیار.

کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەست دا نییە.