پیرانشار : دەستبەسەر کردنی ئافرەتێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

 خۆڕاگری : ڕۆژی سێ شەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی  لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئافرەتێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “زێنەب باتووتە” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر کراوە.

لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە بێ ڕێزی پێکراوە و گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ورمێ، کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەست دا نییە.