خۆڕاگری : لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین هاووڵاتی شارە جیاجیاکانی کوردستان،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر کراوە.
ئەو هاووڵاتیانە بریتین لە:
١-“محەممەد سوهرابی”٢٣ ساڵە کوری ئەمین،خەڵکی شاری ساحێو دووشەممە ٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢ – “ئۆمێد سولێمانیان” ٣٢ ساڵە خەڵکی دیواندەرە دووشەممە ٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٣- “هەژار پیرووزی” ٢١ ساڵە خەڵکی مەریوان ١٩ی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراوە.
کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەست دا نییە.