خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی ،مامۆستایەکی ئاینی بە ناوی” زانا خۆشامن” پێش نوێژی گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار و هاوژینەکەی بە ناوی”سنوور قادری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.