دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: ئیبراهیم ڕەحمانی، چالاکوانی ژینگەیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٧ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئیبراهیم ڕەحمانی، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن دەزگای سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*