دێولان : سەپاندنی سزا بە سەر دوو چالاکی مەدەنی ئەو شارە

خۆڕاگری:” ئازاد عەباسی ” سیرووس عەباسی” دوو کەس لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی دێولان کە لە ئێستا دا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بەسەر دەبەن،لە لایەن دادگای کەیفەری شاری دێولان سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێ ئەو بڕیارە هەر یەک لەو دوو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی پڕۆپاگەندا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ١٠ مانگ بەند کران و تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ١٨ مانگ بەندکران وکۆبوونەوەو هاووکاری بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٤٨ مانگ مەحکووم کراون. کە بەپێ یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان ٤٨ مانگ بەندکرانەکە دەبێ ئیجرا بکرێ.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە خرۆشانی جەماوەر خەڵکی کوردستان بە دژی کۆماری ئیسلامی لە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.