ئازادکردنی کاتیی دوو چالاکوانی خەڵكی سنە بە دانانی بارمتە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە بەناوەکانی عەزیزە مرادیان و خەبات ئەسەدی، پاش ماوەیەکی زۆر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٨ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی”  عەزیزە مورادیان، تەمەن ٥٠ ساڵانی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ـی سەر بە شاری (دانیشتووی مەریوان)، دوای تێپەڕبوونی ٧٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکربوونیدا، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە ئازاد کرا.

لە هەمان ڕۆژدا، چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ناوی خەبات ئەسەدی، دوای تێپەڕبوونی ٣٥ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتەیەکی قورس بە بڕی دوو ملیارد تمەن، بە شێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*