دەستبەسەر کردن دووهاووڵاتی لە پارێزگای سنە

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، دوو هاووڵاتی پارێزگای سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێونێکی نادیار.

١-“ئۆمێد شێر محەممەدی” خەڵکی دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە یەکشەممە ٦ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٢- “کاوە بەهرامی” خەڵکی سنە، بەرەبەیانی دووشەممە ٧ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەست دا نییە.