دێولان : بانگهێشت کردنی مامۆستایەکی ئاینی پێشنوێژی گوندی قوورووچای

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا مامۆستایەکی ئاینی  پێشنوێژی گوندی قوورووچای سەر بە دێولان لە لایەن دادگای ئەو شارە بانگهێشت کراوە.

ئەو مامۆستا ئاینیە لە بەر پشتگیری کردن لە خروشانی خەڵکی کوردستان بانگهێشت و هەرەشەی ئەوەی لێ کراوە کە لە ئەگەری بەردەوامی ئەو پشتگیرییە پەروەندەکەی دەگوازرێتەوە بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی لە شاری هەمەدان.