دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “مەتین مێهدیزادە” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەرتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی مەتین مێهدیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “زەمە”ـی سەربەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێویەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵی هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.