کۆماری ئیسلامی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەوشاری لە تاران دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: هۆشمەند مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی هەوشار و دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێێ هەواڵی ئەجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هۆشمەند مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “تیکاب”ـی سەربە ناوچەی هەوشار و دانیشتووی شاری تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەگەڵ دەسبەسەرکردنی ناوبراو، دەستیان بەسەر مۆبایل و کەلوپەلە کەسییەکانیشیدا گرتووە و ماڵەکەشیان بەتەواوی پشکنیوە و هەروەها لە ماوەی ٣ساڵی ڕابردوودا ٣جار دەسبەسەر کراوە و بەشێوەیەکی دڕەندانە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و ڕێگەیان نەداوە کە هەواڵەکەی بە میدیایی بکرێ.