سەقز: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:”سامان ڕەحمان پەنا”هاووڵاتی خەڵکی شآری سەقز کە پێشتر لە شۆڕشی ژیناش دا دەسبەسەر کرابوو بۆ جاری دووهەم  لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم لەو شآرە دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕەشەممەی  ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز هاووڵاتی “سامان ڕەحمان پەنا”لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شآرە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر دەکەن و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە.