“مێهران ئەکرەمی” لە دەسبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە دەسبەسەرگەی شآری سەقز گیانی لەدەست دا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاوڵاتییەکی خەڵکی تیکاب بە ناوی”مێهران ئەکرەمی”تەمەن ٣٢ ساڵ کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو دوای ١ ساڵ و٤ مانگ مانەوە لە زیندان بە شیوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەست دا.شایانی باسە کە هەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە ناوبراو لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکان دا گیانی لەدەست داوە.

مێهران ئەکرەمی ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕەوتی شوڕشی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەرکرا و کە چآرەنووسی دوای ١٦ مانگ لە دەسبەسەر کرانی ناڕوون بووە.

مێهران ئەکرەمی لە وەرزشوانانی ڕشتەی تایکواندۆ بوو و خاوەنی چەندین میدالیا لە سەر ئاستی پارێزگا و وڵاتان لەو وەزشەدا بوو، کە بەداخەوە لە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە ژێر گوشار و بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.