ئەندامێکی دەسبەسەرکراوی نۆژین بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین لە شاری کامێران کە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕەشاد پەرویزی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی کامێران و ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، کە نزیکەی مانگێک لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە بە بڕی ٢٠٠ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتیی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

ناوبراو لەو ماوەیەی کە دەسبەسەر کرابوو، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو و هەروەها ڕۆژی شەممە، ٢٨ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە کامێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە کرا.

جێی ئاماژەیە کە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوو، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.