خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناوی”شوعەیب زارعی”لە دەورووبەری بنکەکانی ئەو حیزبە لە زڕگوێز سەر بە پارێزگای سلێمانی کوردستانی عێراق لە لایەن تیمە ترۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێرۆر کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو لە لایەن کەسێکی نفووزی سەر بە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بانگهێتی شوێنی ڕووداو دەکرێت لە ڕێگای فیشەک تێرۆر دەکرێت.دواتر ئاسایشی هەرێمێ کوردستان ڕایگەیاند،کە بکوژی”شوعەیب زارعی”یان لە پێنجوێن بە ناوی سەرکەوت ئەحمەدی دەسبەسەر کردووە.