ئازادبوونی کاتیی زیندانییەکی سیاسیی پێشووی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سدیق یوسف‌پوور، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سەقز و ئەندامی گرووپی شاخەوانی هەڵۆی سەقز پاش ٤٧ڕۆژ ڕاگیران، بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٩ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” سدیق یوسف‌پوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و ئەندامی گرووپی شاخەوانی “هەڵۆ” پاش ٤٧ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و لە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لێکۆڵینەوە  لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا و پاشان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز و ئێستاش کە بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*