خۆڕاگری: هیوا شەباهەنگ، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهەباد، هیوا شەباهەنگ، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی شەباهەنگ بۆ دەرکەوتنی چارەنووسی کوڕەکەیان کە چەکدارانی ڕێژیم دەسبەسەریان کردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هحکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.