خۆڕاگری: سەعدی ئێرانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی نەغەدە، پاش ٥٠ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٦ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” سەعدی ئێرانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری نەغەدە، پاش پاش یەکمانگ و ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کراوە.
ناوبراو بەرەبەیانیی ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کرا و پاش ٤٠ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە ئیتلاعاتی ڕێژیمی ورمێ، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە و هەروەها لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

Be the first to comment