خۆڕاگری: ڕۆژی ٢١ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی”وای قادریان” لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە لە شوێنی کارەکەی خۆی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە ڕۆژی ١٧ سەرماوەز برایەکی تریشی بە ناوی”وریا قادریان”لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوەو کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.