
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی ناوچەی هەوشار بەناوی “عەلی شیری” ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، عەلی شیری، خەڵكی گوندی “قۆزڵوو”ـی سەربە شاری ساینقەڵای ناوچەی هەوشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.