سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی سەرپێڵ زەهاو لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەریەن ڕۆستەمی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێل زەهاو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشمەممە، ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئاریەن ڕۆستەمی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەرپێڵ زەهاو، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە قەسری شیرین بە سەرۆکایەتی قازی “نەریمان شەفیعی” بەتۆمەتی ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سزای ٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ناوەندی سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە قەسری شیرین، ئەو سزایەی بەسەر ناوبراودا سەپاندووە و بەشێوەی ڕەسمی پێی ڕاگەیەندراوە.