خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی دوای ئەوەی دایکان و کەس وکاری قوربانیانی شوڕشی ژینا لە شارەکانی سنە و دێولان و دیواندەرە سەردانی مەزاری گیان لەدەستدراوانی شوڕشی ژینا لە گۆڕستانی ئایچی لە شاری سەقزیان کرد، دوای ئەوە سەردانی مەزاری شەهیدانی شوڕشی ژینا لە شاری بۆکانیان کرد کە لە کاتی گەڕانەوە لە شاری سەقز لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران نیزیک بە ٤٠ کەس لە کەس وکاری قوربانیانی شوڕشی ژن ژیان ئازادی دەسبەسەر کران.
تا ئێستا ٦ کەس لەو دەبەسەر کراوانە لە ناوەندە ئەمنییەکان (،حەسەن ئەمینی،سەدیق بەهمەنی،هاشم ساعدی،ئەحمەد ڕەحیمی،ئارمان حەبیبی،عەبدوولڕەحمان نەسیری، دوو شوفیر بە ناوەکانی جەماڵ جەمیل) دەسبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.