دەسبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەقز

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەقزبە ناوی “ئەیووب جەوانپوور” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لە رەوتی شوڕشی ژینا بریندار دەبێت و بۆ ماوەیەک دەسبەسەر دەکرێت، ئەیووب جەوانپوور لە ماڵەکەی خۆێی بە بێڕێزی دەبەسەر کراوە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.