پیرانشار : ماردین ڕەسوولیانپوور سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ماردین ڕەسوولیانپوور”لە لایەن دادگای کەیفەری ئەو شارە  سزای ٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا.

دادگای ئەو هاووڵاتییە ٢٢ی سەرماوەز بەڕێوە چوو کە تێیدا ناوبراو بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٢ ساڵ بەند کران مەحکووم کراوە.

ماردین ڕەسووڵپووریان ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە رەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراو،دوای گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە بە بارمتە ئازاد کرابوو.