مەهاباد : بەڕێوەچوونی دادگای هۆیار زەهابی

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دادگای لێپرسینەوە لە هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “هۆیار زەهابی”تەمەن ١٧ ساڵ کە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی ئەو شارە لە ڕەوتی ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرابوو،لە لایەن دادگای شوڕشی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی کۆبوونەوەو تەبانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کردووە.

“هۆیار زەهابی”١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنئئەکان دەستبەسەر کراوە و دادگا بری ٥ ملیارد تمەن بارمتەی بۆ ئازادی کاتی ئەو هاووڵاتییە دیاری کردووە.