
خۆڕاگری: مێهران بەهرامیان، بەندکراوی سیاسیی و دەسبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە لەسێدارە درا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، مێهران بەهرامیان، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شاری “سێمیرۆم”ـی سەربە پارێزگای ئیسفەهان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کە پێشتر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزاکەی جێبەجێ کرا و لەسێدارە درا.
ناوبراو لەگەڵ براکەی بەناوی فازڵ بەهمرامیان، ڕۆژی ٨ی بەنرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمی چلەی کواژراوانی ناڕەزایەتییەکانی شاری سێمیرۆم، دەسبەسەر کران و برایەکیشیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراوە و هەروەها لەکاتێکدا دادگایی کراون کە بۆخحیان حازر نەبوون و دادگای بەتۆمەتی کوشتنی بەرپرسێکی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا مێهراندا سەپاند کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لەسێدارە درا.