هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بانگهێشتی ئیدارە ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “محەممەد ئالانی” بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی بەردەوام لە لایەن ئیتلاعاتی شاری شنۆ بانگهێشت و لێکۆلینەوەی لێکراوە و فشاریان بۆ هێناوە کە هاوکاریان بکات.