خۆڕاگری: یەحیا سورخانی، هاووڵاتیی خەڵكی خەڵكی مەهاباد و یەکێک لە بریندارانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە، سزای ٢ساڵ و ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێنداروە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٠ی ١٢ی ٢٠٢٥ی زایینی)، ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” یەحیا سورخانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد و یەکێک لەو کەسانەی کە لە شۆڕشی ژینادا چاوی بە سەختی بریندار بوو، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای ٣٢مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو چالاکوانی مەدەنییە و لەکاتی شۆڕشی ژینادا بەتوندی لەژێر چاوەدێری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا بوو و لەکاتی خۆپێشاندانەکاندا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێکرا و چاوێکی بە سەختی بریندا بوو و بەوهۆیەوە چاوێکی لە دەستدا و هەوروەها مانگی بەفرانباری ١٠٤١ی هەتاوی، بەناچاری زێدی خۆی بەجێ هێشتووە و لە دەرەوەی ئێران گیرساوەتەوە و لە ئامانەبوونی خۆیدا ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە.
