چالاکوانێکی ژنانی خەڵكی دێولان لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە بانگ کراوە

خۆڕاگری: سوهەیلا موتاعی، چالاکی ژنان و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لەدێولان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بانگ کرا.

ڕۆژی هەینی، ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سۆهەیلا موتاعی، چالاکی ژنان و یەکێل لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا و هاووڵاتیی خەڵكی شاری دێولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو شارە بانگ کراوە کە دەبێ ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی مانگی داهاتوو خۆی بە دادگا بناسێنێت.

ناوبراو لە ئاگادارییەکەیدا کە بۆ نێردراوە ئاماژەی تێداکراوە کە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم و هاوکاریکردنی ڕێکخراو و گرووپەکانی دژبەری ڕێژیم دادگایی دەکرێت و هەروەها پێشتریش بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کرابوو.