
خۆڕاگری: دوو برای خەڵكی بۆکان بەناوەکانی “عەزیز و ئومید عەبدوڵڵازادە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، عەزیز عەبدوڵڵازادە و ئومید عەبدوڵڵازادە، دوو برای خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری عەزیز عەبدوڵڵازادە و بەبێ هیچ بەڵگەیەک بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و دوای کاتژمێرێکی دیکە هەمان هێزە سەرکوتکەری ڕێژیم ئومیدی براشیان دەسبەسەر کرد و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنێ ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.