دەستبەسەر کردنی مامۆستاو فیلم سازێکی کوردی خەڵکی کرماشان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستاو فیلم سازێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی”سادق سامرەیی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەکان ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەل و پەلی شەخسی داگرتووە لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.