سنە، دەستبەسەر کردنی ٦ مامۆستا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی ٦ مامۆستای ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی سنە بە ناوەکانی”بەهائەدین مەلەکی”  وریا کەریمی” کەماڵ فەکوریان” جەبار پاکزاد” موختار ئەسەدی” عابید ئەحمەدی”دوای نارەزایەتی دەربڕین بە ژاراوی کردنی قوتابیانی قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرکراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.