خۆڕاگری: حەدیس حەقیقی، چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خەڵكی ورمێ، زیاتر لە مانگێکە لەلایەن ڕێژیەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٢ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: حەدیس، حەقیقە، چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هاووڵاتیی تەمەن ٢١ساڵانی خەڵکی شاری ورمێ، ماوەی زیاتر لە یەک مانگ دەبێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرابەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا بێسەروشوێنە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو کچە تەمەن ٢١ساڵانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی خۆی و باوکیشیان دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەو و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment