دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: وشیار قادری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شیناوێ”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، وشیار قادری، ناسراو بە “دەوڵەت” خەڵکی گوندی “شیناوێ”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی وشیار قادری دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتەوە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.