
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “کەیوان ئەساسە” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی حەفتەیەکە کەیوان ئەساسە، هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها ناوبراو لەمانی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو تائێستا دەسبەسەر بووە و پێش حەفتەیەک لەمەوبەر ئازاد کراوە و هاوکات دوای دوو سێ ڕۆژ دووبارە دەسبەسەر کراوەتەوە.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیە بەسەر دەسبەسەربوونیدا تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانیش سەرەڕای ئەوەیکە تازاە ئازاد کرابوو، هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.