ناڕوونی چارەنووسی ژنەچالاکوانێکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی بۆکان پاش حەفتەیەک

خۆڕاگری: مەلەک فەرەجبەیگی، چالاکوانی ژینگەیی و مەدەنیی خەڵكی بۆکان ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، مەلەک فەرەجبەیگی، ژنە چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵكی شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.