خۆڕاگری: ژینا مودەڕسگورجی، ڕۆژنامەوانی خەڵکی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦مانگ بەندکردن، دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی بەندی ژنانی سنە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ژینا مودەڕسگورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنانی خەڵکی شاری سنە دوای بانگکردنی بۆ ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی ڕێژیم لەو شارە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە
ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا، بە بڕیاری لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە سنە بە تۆمەتەکانی وەکوو؛ پێکهێنانی دەستە و گرووپی نایاسایی بە ئامانجی ڕووخانی حکوومەت، سزای ١٦ مانگ بەندکردن و پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها لە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپ و وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بێتاوان دەچووە و سزای دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان هەڵوەشێندراوەتەوە.