خۆڕاگری: زانا پەروانە، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان، بە شێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی زانا پەروانە، هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی ئاماژەیە کە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامیی بنەماڵەی زانا پەروانە ، تائێستا هیچ زانیاریەکی ڕاست ودروست لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتەوە پاڵی لە بەردەستدا نییە.